هێنری بۆ ئۆزێل: ئاگاداربه پاره رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م تواناكه‌ت
خواكوڕك
یاریزانی فه‌ره‌نسی تیری هێنری رووده‌كاته یاریزانی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی ئه‌سێناڵی ئینگلیزی مه‌سعود ئۆزێل، و داوای لێده‌كات له‌یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و به‌هۆی پاره‌وه هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێ.
هێنری له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌سێناڵ ده‌ڵێت، ئۆزێل و سانچێز هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی بارودوخه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت.
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌كه مه‌سعود ئۆزێل رایگه‌یاند، من دڵخۆشم به یاریكردن له‌یانه‌ی ئه‌رسێناڵ هه‌روه‌ها به‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌شم راگه‌یاندووه جه‌زده‌كه‌م به‌رده‌وام بم و ده‌زانم هه‌وادارانی یانه‌كه‌ش ئه‌و كاره‌یان پێ خۆشه.
ئۆزێل ده‌شڵێت، ئه‌ستێره‌كانی پێشووی یانه‌كه ئاره‌زووی خۆیانه چی ده‌ڵێن، چونكه ئه‌وان ناوانن چی له‌نێوان یاریزانان و یانه‌كاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌بیه‌وێت ئێمه له‌سه‌ر قسه‌ی كه‌س ناوه‌ستین.