یەکێتی نشتیمانی عەرەبە گیراوەکانی سەر بەداعش ڕادەستی سەرۆک عەشیرەکانی کەرکوک دەکاتەوە
محەمەد خورشید، بهرپرسى لقى سێی پارتى له كهركووك لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، یەکێتی بە بێ گەڕانەوە بۆ یاسا لە ژێر گوشاری گروپی خیانەتکاری 16 ی ئۆکتۆەری 2017 لەگەڵ راکان جبووری کۆبوونەتەوە بۆ چۆنیەتی رادەستکردنەوەی ئەو عەرەبە گیراوانەی سەر بەداعش بوون ، بە سەرۆک عەشیرەکانیان .
زانیارییەکان لەم بارەوە باس لەوە دەکەن ، ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، سەعد حەربیە، فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکی هێزەکانی عێراق، سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی کەرکووک، حەمەسوور دووشیوانی و بەرپرسانی دیکەی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی بەڕێوە چووە ، لەو کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی ئازادکردنی 100 بەندکراوی عەرەبی سەر بەداعش کراوە بۆ رادەستکردنەوەیان بە سەرۆک عەشیرەتەکانیان .
محەممەد خورشید هاوکات ئاشکرای دەکات چەند مانگێکیش لەمەوبەر ژامرەیەک لەو عەرەبانە ئازاد کراون بێ هەڕانەوە بۆ یاساکانی وەزارەتی ناوخۆ .