بەوێنە: پاڵاوگەی بێجی لەلایان ئێرانەوە تاڵان دەكرێت
خواكوڕك
پاڵاوگەی بێجی لەلایان ئێرانەوە تاڵان دەكرێت سەرچاوەیەك كە وێنەكانی بۆ خواكوڕك ناردووە دەلێت لە پازگەی كەركووك پاڵاوگەی بێجی لەلایان ئێرانەوە لەسەر ئۆتۆمبێلی باڵهەڵگر بەروە ئێران بردراوە.
سەرچاوەیەك لە پازگەی كەركووك بەخواكوڕكی راگەیاند ماوەیەك بەر لەئێستا لەلایان چەند ئۆتۆمبێلێكی باڵهەڵگر چەندین مەكینەی جۆڕاو جۆڕ گواستراونتەوە بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ئێران، پاش بەدواداچوون بۆمان دەركەوتووە ئەو مەكینە و ئامێرانەی كە بالهەڵگرەكان گواستوویانەتەوە بۆ ئێران ئامێرەكانی پاڵاوگەی بێجی بووە، كە ئێران بردوویەتی.
ئەو سەرچاوەیە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند ماوەیەك بەر لەئێستا، لە پازگەی كەركووك چەند بار هەڵگرێك ئامێری جۆڕاو جۆڕیان هەڵگرتبوو، بەرەو سلێمانی دەچوون، پاش لێكۆلینەوە دەركەوتووە ئەو ئامێرانەی كەگواستراونتەوە، ئامێرەكانی پاڵاوگەی بێجی بووە ئێران بردوویەتی.