بەغدا بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

 

 

ڤیان سەبری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بەغدا ڕەزامەندی خۆی بۆ ناردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیشان داوە .

 

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی : عێراق ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ پێدانی مووچەی 686 هەزار فەرمانبەری هەرێم بەلام ئەو ڕێژەی بەغدا دیاری کردووە ، هی ساڵانی پێشووترەو گۆڕانکاری بەسەرداهاتووەو ڕێژەی فەرمانبەران زیادی کردووە .

 

 

هاوکات لەمبارەوە کەماڵ سەعدی پسپۆڕی بواری یاسایی دەڵێت : بەهانەیەکی ئاشکرایە و تەنها کات بە فیڕۆ دانە ، بۆیەش کوردستان دەبێت هەڵبدات بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی ئابووری سەربەخۆ ، کە بەشێکی زۆری دوور بێت لە مەلەفی نەوت وەک داهاتی سەرەکی

Back to top button