رێكەوتنێكی مێژووی لەنێوان ئەنەكەسێ و پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجام درا
ڕۆژنامەنووس محەممەد ساڵح بەدرخان لە نووسینێكدا چەند نهێنی ئاشكرا دەكات لەبارەی رێكەوتنی بەرەیەكی یەكگرتووی نیشتمانی كوردان لە سوریا، لەنێوان ئەنەكەسێ و پەیەدەدا”.
وەك رۆژنامەنووسەكە ئاشكرای كردووە”لەم پرۆسەیەی ئاشتەوایی و ڕێککەوتنەدا، کە ئەمریکا و فەڕەنسا ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، وەکووتر لە پای خەمخۆریی و هەوڵە ئاشتیخوازانەکانیان و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانیان لەو پرۆسەیەدا، هەریەکە لە بەڕێزان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە) رۆڵی كاریگەریان گێراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە دوای هەوڵدانێكی زۆر لەپای ئەو هەوڵەی بۆ یەكرێزی كوردان لە سوریا دەدرا، هەولێك هەبوو لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان و قەندیل بۆ تێكدانی ئەو یەكرێزیە، بەڵام ئەو هەوڵە شكەستی هێنا و مەزلوم عابدی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری فەرانسا و ئەمریكا بەرەیی یەكگرتنی نیشتمانی كوردستان لە سوریا لەنێوان تەڤدەم و ئەنەكەسێ واژوو كرا”.