كۆتینهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

فلیپ كۆتینهۆی بڕازیلی و یاریزانی خواستراوی بایرن میونشن، دوایی توشبوونی به‌ پێكانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆتینهۆ دوای توشبوونی به‌ پێكان، به‌ته‌واوی چاكبووه‌ته‌وه‌ و ئێستا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان بكاته‌وه‌.

كۆتینهۆ كه‌ به‌ شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشن ده‌كات، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی پێدێت و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش بێت، میونشن له‌به‌ر پێكانه‌ زۆره‌كانی ئاماده‌ نییه‌ خاڵی كرینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ كارا بكات.

Back to top button