وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌هه‌ولێر 7 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حەوت توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حەوت توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکراون کە ئافرەتێک و دوو منداڵ و چوار پیاون، بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی

٢٠ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button