موقتەدا سەدر هەوڵی لادانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دهدات
هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رێبەرایەتی دەکات، هەوڵی لەسەر کار لادانی سەرکردەیەکی باڵای وڵاتەکەی دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جەواد موسەوی پەرلەمانتاری سائیرەن بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، هاوپەیمانییەکەی موقتەدا سەدر لە ئەدای محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان رازی نییە، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە عێراق.
موسەوی هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا واژۆی 130 پەرلەمانتاریان بۆ لەسەر کار لادانی محەمەد حەلبوسی کۆ کردووەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەکار لادانی سەرۆکی پەرلەمان 160 واژۆی پەرلەمانتارانی پێویستە.