نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی کەرەنتین کرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ كارمەندی نەخۆشخانەكەیان توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، دەشڵێت: بڕیاردراوه‌ تا 48 كاتژمێر نەخۆشخانەکە دادەخەین.

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی به‌ ده‌زگا میدیاییه‌كانی راگەیاند، سێ کارمەندی نەخۆشخانەکەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە بریاریانداوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر نەخۆشخانەکە کەرەنتین بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە لە سلێمانی حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن و لە هەولێریش ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی نوێ تۆمار کرا، حکومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە، لە سێ رۆژی جەژن، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی گشتی رابگەیەنرێت.

Back to top button