پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی له كچێك كردووه
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی شاری سلێمانی له رێگای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێك چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی كه‌وتۆته ژێر ده‌ست، گه‌نجه به‌رده‌وام هه‌ڕشه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆكانی كچه‌كه‌ی له‌و كچه كردووه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كانی نه‌هێنێته دی تا دواجار له‌ل ایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
موقەدەم شۆڕش عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی رۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان و خێزان له باره‌ی رووداوه‌كه رایگەیاند “تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی (ب.أ.ف) تەمەن (21) ساڵ دەستگیر كرد، پاش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ كچێكی تەمەن (17) ساڵ بەناوی ( د. م. ا ) هەبووە. دوای ئەوەی پەیوەندییەكەیان گەیشتووەتە رادەی چوونە دەرەوەو وێنەگرتن و ناردنی ڤیدیۆ لەدواجاریشدا داوای وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچەكە كردووە و كچەكەش بۆی ناردووە”.
لێپرسراوی نووسینگەی رۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان و خێزان له سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه : “تاوانبار ئەم هەلەی قۆستۆتەوە و داواكاری تری هەبووە لەسەر كچەكە، لەبەرامبەر رازینەبوونی كچەكەدا تاوانبار وێنە و ڤیدیۆكانی بۆ رازیكردن و هەڕەشە لێكردنی كچەكە بەكارهێناوە بە بەردەوامی، كچەكەش لەترسی ئابڕونەچوونی خۆی و پێنەزانینی كەس و كاری هەوڵی خۆلەناوبردنی داوە، بەڵام لەدواجاردا سەردانی نوسینگەی رۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا. دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆكاندا بگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە”.