ژمارهی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 5 ملیۆن كهسی تێپهڕاند و ئهوانهی چاكبوونهتهوه له 2 ملیۆن كهس نزیك بووهتهوه
دوای ئهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووهوهو تا دێت ڤایرۆسهكه له تهشهنهكردن بهردهوامهو نهتوانراوه هیچ ڤاكسین یان چارهسهریهك بۆ ڤایرۆسهكه بدۆزرێتهوه ماثهری وۆرلد ئۆمیتهرس تایبهت به داتاكانی كۆرۆنا رایگهیاندووه كه ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا 5 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، ژمارەی ئەوانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە لە 2 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە
ماڵپەڕی (Worldometers)، كە تایبەتە بە داتا و ئامارەكان و بەردەوام ژمارەی قوربانییان و چاكبونەوە لە كۆرۆنا لە تەواوی وڵاتانی جیهان نوێدەكاتەوە،چهند زانیاریهكی نوێی خستۆته روو له بارهی تووش بووانی كۆرۆنا و رایگهیاندووه كه تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن كەس لە تەواوی جیهاندا توشی ڤایرۆسەكە بوون، كە ئەمریكا لە پلەی یەكەمی وڵاتاندا دێت لەرووی توشبونەوە و تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 570 هەزار كەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەكە بوون.
هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 325 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژمارەیەشدا بەهەمانشێوە ئەمریكا بە بوونی زیاتر لە 93 هەزار و 500 گیانلەدەستدان لە پلەی یەكەمدایە. لە بەرامبەردا تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 970 هەزار كەس لە تەواوی جیهاندا ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە، كە لەوە ژمارەیەشدا ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و زیاتر لە 361 هەزار كەس لەو وڵاتە چاكبونەتەوە.