ئیدارهی گهرمیان: له سێ رۆژی جهژن هیچ كهسێك بۆی نیه له پارێزگاكانی دیكه بۆ گهرمیان بێت و به پێچهوانهشهوه له سنوری ئیدارهی گهرمیان بچێته دهرهوه

دوای ئهوهی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری ژماره 35 له بارهی قهدهغهی هاتووچۆ له رۆژانی جهژن راگهیاند، لهم چوار چێوهیه ئهمڕۆ ئیدارهی گهرمیان و ژووری ئۆپراسیۆنی گهرمیان كۆبوونهوه دوای كۆبوونهوهكهش راگهیێندراوێكیان بڵاو كردهوه.
به پێی راگهیێندراوهكهی ئیدارهی گهرمیان، ئەمڕۆ ژوری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان بۆ پلانی جەژنی رەمەزان كۆبۆتەوە و بەپشتبەستن بەبەیانی ژمارە 35ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لەیەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە هاتووچۆ ڕادەگیرێت، پێویستە هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیدا پابەند بن پێیەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە و بەپێی بڕگەی دووەمی بەیانی ژمارە(35) ی وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ڕادەگیرێت، بەو پێیە رێگا بەهیچ كەسێك نادرێت لەپارێزگاكانی دیكەی ھەرێم بەئاراستەی گەرمیان ھاتوچۆ بكات یان بەپێچەوانەوە بڕوات.
هەروەها ڕێگەی نێوان ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقی كە رێگاكانی (كەلارـ جەلەولا) (كەلارـ خانەقین) (كفری ـ خورماتوو) (كفری ـ جەبارەو قەرەتەپە) دەگرێتەوە، دادەخرێت، لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا سەرجەم بازاڕ و شوێنە گەشتیاری و گشتیەكان دادەخرین ڕێگانادرێت بە گێڕانی پرسەو نۆجەژنە و چونە سەرقەبران، پاركەكان و شوێنی یاری منداڵانیش دادەخرێن.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی تەندروستی و ئێشكگرییەكانی بەرێوەبەرایەتییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان لەئەركدا دەبن و لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن