ئازاد كردنی داعشەكان لەلایان یەكێتی كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسەكانی جیهان رزگار كردنی داعش لە سلێمانی بەرێكەوتنی نێوان لاهور شێخ جەنگی و فەرماندەیەكی سوپای قودسی ئێران بووە، كە هەرێمی كوردستان و حكومەتی شەرعی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە بێ ئاگای خۆی بە ئەمریكا گەیاندووە”.
دوای رزگار كردنی ژمارەیەكی زۆری داعش لە سلێمانی لەژێر فەرمانی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی و بەدیاری كراوی لاهور شێخ جەنگی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگای فەرمانگەی دەرەوەی حكومەت، روونكردنەوەیەكیان بە ئەمریكا داوە لەمەڕ ئەم هەنگاوە و رایانگەیاندووە، كە ئەوەی كراوە هیچ پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نیە، بەڵكو بریاری تاكرەوی هێزێكی ناشەرعیە”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئازاد كردنی داعشەكان لەژێر چاودێری ئێران بووە، ئێران پێداگری لە رزگار كردنی ئەو داعشانە كردووە، كە تاوەكو ئێستا دیار نیە ئەو گروپە داعشە تیرۆریستە بۆچی رزگار كراوە”.
ئاژانسە جیهانیەكان باس لەوەش دەكەن كە لەئێستادا چاوەكان هەموو لەسەر ئەم جوڵەیەی ئێرانە لە عێراق دوای رزگار كردنی گروپێكی داعش لە سلێمانیەوە”.