پینتاگۆن: ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له جیهان بڵاوببێته‌وه
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراو له وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێنتاگۆنه‌وه ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسانی بالای وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵی داهاتوو سه‌رهه‌ڵداته‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه پێگه‌ی تاسك ئاند پێرپهس ده‌ستیكه‌وتووه كه بۆ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماده‌كراوه تێیدا هاتووه، به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان داناوه هه‌تا هاوینی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك مامه‌له له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا بكه‌ن و تا هاوێنی سالی رابردوو ڤاكسینی په‌تای كۆرۆنا كه به كۆڤید-نوزده ناسراوه به‌رهه‌م نه‌هێندرێت.
هه‌وه‌ها هاتووه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا رێگه‌یه‌كی دوورودرێژیان له‌به‌رده‌مدایه، پێویسته به وردی و گرنگییه‌وه ره‌چاوی هه‌نگاوه سه‌رتاییه‌كانی به‌رگریكردن له ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین و به ئاماداباشییهكی ته‌واوه پابه‌ندیی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان بین.
به‌ڵگه‌نامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، حكومه‌تی ئه‌مریكا به وردی چاودێری ئه‌نجامی چاكبونه‌وه‌ی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بوونی هه‌یه.