ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەڵەبجە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێ دهردهكات.
ئهگهر چی دوای كۆنتڕۆلكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای ههلهبجه هیچ حالهتێكی دیكهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لهو پارێزگایه تۆمار نهكراوه، له ئێستادا ژووری ئۆپراسیۆنی ئهو پارێزگایه له ههولی رێگری كردنن له گهڕانهوهی ڤایرۆسهكهو بههۆیهوه دوای كۆبوونهوهی ژووری ئۆپراسیۆنی ههلهبجه چهند خالێك وهك دهر ئهنجامی كۆبوونهوهكه راگهیێندران.
بڕیارەكانی بریتین لە:
1- پابەندبوون بە ھەردوو بەیانەكانی ژمارە (34. 35)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ.
2- راگرتنی ھاتووچۆ بەشێوەیەكی تەواو لە پارێزگای ھەڵەبجە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەست پێدەكات.
3- داخستنی گشت ماركێتەكان و نانەواخانە و سەرجەم شوێنە خزمەتگوزارییەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لەیەكەم رۆژی جەژنەوە، جگە لە دەرمانخانەی ئێشكگر، لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی ھەڵەبجەوە دیاریدەكرێت.
4- راگرتنی (پەسندكردن)ی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی لە 22/5/2020 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تا 27/5/2020 كاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی.
5- دەروازەی (تەوێڵە، پشتە) لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوام دەبن بەپێی رێكارە تەندروستییەكان.
6- ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت بەپێی رێكارەكانی پێشتر.
7- بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف رادەستپێردرێت لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رێكارەكانی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە مزگەوتەكان ئەنجامبدەن لە رۆژانی جەژندا.