وه‌زیری ته‌ندروستی: له ئێستادا هیچ پێشنیارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نیه جگه له 72 كاتژمێری جه‌ژن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌ك تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران و ژماره‌كه به خێرای به‌رز بووه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كورستان رایده‌گه‌یێنێت كه له‌ئێستادا هیچ پێشنییارێكیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه جگه له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات كه له‌ڕۆژانی جه‌ژن زۆرترین ژماره‌ی پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت و به‌پێویستیشی نازانن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ رابگه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه ئه‌و پشكنینانه‌ش كه بڕیاره ئه‌نجامی بده‌ن سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین به‌ركه‌وته‌و تۆماری توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدابێ.