یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە خورماتوو تۆمار کرا
محەممەد ئەکبەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خورماتوو،لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە خورماتوو ئەمڕۆ تۆمار کراوە .
محەممەد ئەکبەر لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات لە کاتێکدا دوو هاووڵاتی لە بەغدا گەڕابوونەوە خورماتوو ، بە هۆی گومانلێکردن ۆپشکنینیان بۆ ئەنجام درا ودەرکەوت هەردووک کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کە دانیشووی شارۆچکەکەن .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات یەک لە تووشبووەکان لە بەنزینخانە کار دەکات و ئەویتریش پەنچەرچییە ، بۆیەش بە هۆی ئەوەی ئەو دووپیشەیە بەرکەوتنیان زۆرە ، داوا دەکات ئەوانەی بەرکەوتنیان لە گەڵیان هەبووە پێویستە سەردان بکەن بۆ پشکنین