زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پشتڕاست کرایەوە

 

 

رۆژی ڕابردوو ، دەزگای میدیایی خواکوڕک بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد رۆژی پێنج شەممە مووچەی خانە نشینان دابەشدەکرێت .

 

لەمبارەوە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاماژە بەوە دەکات  رۆژی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژانی هەینی و شەممە ش مووچەی خانەنشینی مەدەنی خەرج دەکرێت .

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ، مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی وەزارەتەکانی گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هەشت دەستە و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشکرا

Back to top button