ئەمریکا وەزیرێکی ئێران و فەرماندەی هێزەکانی ئینتیزامی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

 

 

ئەستییۆ منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی ، وەزیری کۆماری ئیسلامی  و حسێن ئۆشتۆری فەرد فەرماندەی هیزەکانی ئینتیزامی ئێران و بەشێکی تر لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەیان بە هۆکاری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ  خستۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە .

 

 

یەک لە هۆکاری سەرەکی ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕەحمان فەزلی و بەرپرسەکانی تر لەو کەسانە بوون لە پاییزی ساڵی رابردوو بڕیاری تەقەکردنی راستەوخۆیان داوە رووبەڕووی خۆپیشاندەرانی ناڕزای ئێرانی .

 

لە راگەیاندراوی وزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دا هاتووە بەهۆی فەرمانی ئەوان و تەقەی هیزەکانی حکومەت ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپیشاندەران کوژراون .

 

ئەوەی لە هەموو بەرچاوتر بووە کوژرانی 23 کەس لە تازەلاوانی خوار تەمەن 16 ساڵ بووە لەو ساڵەدا

Back to top button