هاوپەیمانان لە قەرەچۆغ بۆردومانی سەنگەرەشاراوەکانی داعش دەکەن

 

لە دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو لە ناوچەکانی قەرەچۆغ ، جموجوڵی داعش رووی لە زیاد بوون کرد ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری مەخموور و گوێر هۆشداریاندا لە سەرهەڵدانەوەی داعش .

 

لە دوای گرینگی پێنەدانی هیزەکانی عێراقی بە هۆشداری هێزەکانی پێشمەرگە ، داعش توانی لە ڕێگای دزە کردنی شەوانەو نابەرپرسیارەتی هێزەکانی عێراقی دەغل و دانی جوتیارانی ئەو ناوچەیە ئاگر تێبەردات و ببێتە هۆکاری زەرەدێکی زۆری ئابووری .

 

بەڵام ئەمڕۆ بەیانی هیزی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لە گەڵ هیزی پێشمەرگە چەند تونێلێکی نهێنی هێزەکانی داعشیان لە رۆژئاوای چیای قەرەچۆغ بۆردومان کرد کە گومان دەکرا لەرێگەی ئەو تونێلانەوە دزەیان کردبیتە ناو گوندەکان و ئاگریان لە دەغل و دانی خوتیاران بەردابێت .

 

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە زیانی گیانی چەدارانی داعش نەزاندراوە

Back to top button