هەولێر : هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

 

لە راگەیاندراوێکدا ، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پاریزگای هەولێر تۆمار کراوە .

 

هاوکات باس لەوە دەکات سەرجەمی ئەو 8 کەسە سەر بە یەک بنەماڵەن و نیشتە جێی کۆمەڵگەی شاوەیسن

 

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، یەک ئافرەت تەمەن 45 ساڵ و دوو کچی تەمەن 22 و 11 ساڵان و چوار کوڕ تەمەن 25 و 22 و 14 و 6 ساڵان کە هەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە برای  تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٠

Back to top button