چۆن زه‌لاته‌یه‌كی نایاب دروست ده‌كه‌ی؟

خواكوڕك

پێداویستییەکان:
*دوو دانە خەیار.
*دوو دانە تەماتە.
*چوار کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*دوو کەوچک مەعدەنوسی وردکراو.
*نیو کوپ تەحین “راشی”.
*نیو کەوچک خوێ.
*چارەکە کوپێک ئاو.
*چارەکە کەوچکێک زیرە.
*چوار دەنک سیر.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*تەماتە و خەیارەکە وردبکەن، لەگەڵ مەعدەنوسەکە تێکەڵ بکەن.
*لەناو دەفرێک ئاو و تەحین و خوێ و گیراوەی لیمۆ و زیرەکە تێکەڵ بکەن.
*پێکھاتەکە بکەنە سەر سەوزە وردکراوەکان، تێکەڵاوی بکەن، پاشان پێشکەشی بکەن.

Back to top button