18حەڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 86 ی خۆی کە ئهمڕۆ چوارشهممه تایبهت به نوێترین ئهنجامی پشكنینهكان و ئاماری كهرهنتینهكراوانی له ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه ئاشکرای دەکات 11 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .
دهقی راگهیهندراوهكه
ژمارە (86)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١١١٧) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٧٠) هاووڵاتی لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١٥) لە هەولێر، (١٢٥) لە سلێمانی، (٣٣٠) لە دهۆك. وە (١٠٢٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٦) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠١٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٤٠) هەولێر، (٣١١) سلێمانی، (٢٠٩) دهۆك، (٢) سۆران، (٤٨) ڕاپەڕین. دەرەنجام (١٨) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١٥) پۆزەتیڤ: دوو ئافرەت تەمەنیان (٤٥)، (٣٥) ساڵ چوار کچ تەمەنیان (٢٢)، (١٥)، (١١)، (٩) ساڵ، پینج پیاو تەمەنیان (٥٣),(٤٢),(٤٢),(٤٢),(٢٩) ساڵ، چوار کوڕ تەمەنیان (٢٥),(٢٢),(١٤),(٦) ساڵ، و دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و هەولێر سیتی و دەڤەری گەرمیانن.
پارێزگای سلێمانی (٣) پۆزەتیڤ: دوو ئافرەتی تەمەن (٤٥)، (٢٢) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (٢٩) ساڵ یەك لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٣٢٨٢) پشکنین بووە)
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٤٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20ی ئایاری 2020