سەردانی هۆلاند و یلدرم پەیوەندی بەسنوری دەوڵەتی كوردستانەوە هەیە
خواكوڕك
پاش سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆك كۆماری فەرەنسا، بۆ پایتەختی كوردستان، پاشان سەردانی كردنی بەرەكانی جەنگ و بەدووربینی زیرەك سەیر كردنی سنورەكانی كوردستان، پەیوەندی بەسنوری كوردستانەوە هەیە و نووسەرێكیش دەلێت نیشانەی رەزامەندی توركیا و فەرەنسایە لەو سنورەی ئێستای پێشمەرگە بۆ دەوڵەتی كوردستان.
رێكان سەباح نووسەری نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بەخواكوڕكی راگەیاند سەردانی یلدرم و هۆلاند بۆ هەرێمی كوردستان و پاشان سەردانی جیای زەرتك و بەسەر كردنەوەی پێشمەرگە پەیوەندی بەسنوری ئێستای پێشمەرگەوە هەیە كە سنوری دەوڵەتی كوردستانە، ئەو وێنەكێشان و بەزندی روماڵكردنەی سەردانەكانی شاندی هەردوو وڵات بۆ چیای زەرتك و سەنگەری پێشمەرگە واتا نشانەی رەزامەندی سنوری كوردستانە لەلایان ئەو دەوڵەتانەوە.
ئەگەر چی پێشتر حەمیدە فەندی وەزیرێ پێشووی پێشمەرگە و فەرماندەی ئێستای هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك رایگەیاندبوو كە سنوری كوردستان تا سەر رووباری مووسلە، هێشتا سنوری كوردستان ماوە، بەڵام ئەم نووسەرە دەلێت رەزامەندی لەسەر سنوری ئێستای پێشمەرگە هەیە پێشتریش بارزانی رایگەیاندبوو كە سنوری كوردستان بەخوێن نەخشێنراوە، بۆیە ئەو سنورە ئێستا سنوری دەوڵەتی كوردستانە رەزامەندیەكانیش روونە كە ئەمرێكا رێكەوتنی هەیە لەگەڵ كوردستان و توركیا و فەرەنساش لەدوو سەردانە رەزامەندیان پێشانداوە.