بۆ چارەی 5 گرفت، خورما بخۆن

خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی و ڤیتامین و كانزای گرنگ و سوودێكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، ڕێگە لە توشبوون بە چەند نەخۆشییەكی جیاواز دەگرێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان لە گرنگترین سوودەكانی خورما بۆ جەستە كە واتان لێ دەكات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەمجۆرەی خوارەوە:

1. چاڵاكی مێشك باشتر دەكات بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ماددەی گلوكۆز لە پێكهاتەیدا كە دەبێتە هۆی چاڵاكبوونی مێشك و زیادبوونی وریایی.

2. ڕێگە لە تێكچوونی خانەكان دەگرێت بەهۆی بوونی ماددەی بۆلیفینۆڵ لە پێكهاتەیدا كە دژە ئۆكسانەو ڕێگە لە تێكچوون و شكانی خانەكان دەگرێت.

3. شلە زیادەكان لە جەستەدا دەردەكات و چارەسەرێكە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكانی گورچیلەیان هەیە.

4. چارەسەری نەخۆشییەكانی سەرمابوون دەكات و قوڕگ پاكدەكاتەوەو كۆكە كەمدەكاتەوە.

5. دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی كەمدەكاتەوە، چونكە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین .

Back to top button