نێیمار ئەمساڵ ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا
واگنەر ریبێرۆ بەرێوەبەری کارەکانی نێیمار داسیلڤا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بە ماڵپەری فۆکس نیوزی گووت ” بە هۆی ئەو بارودۆخە داراییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە، ئەستەمە نیمۆ بگەڕێتەوە بارسا، چونکە ئەو یانەیە پارەی ئەم گواستنەوەی نیە و لەلایەکی دیکەشەوە شازادەکانیش بە لەدەستدانی ئەو یاریزانە، ئەستەمە بتوانن شوێنگرەوەی بدۆزنەوە، بۆیە نێیمار دەیەوێت ساڵێکی دیکەش لە فەڕەنسا بمێنێتەوە “.
نێیمار زستانی رابردووش هەوڵی زۆریدا بگەڕێتەوە لالیگا و چەندینجار لەگەڵ بارسێلۆنا و ریال مەدرید گفتوگۆی کرد، بەڵام مەرجە قورسەکانی پاریس سانجێرمان رێگری لەو یاریزانە کرد.