ته‌رمی چوار منداڵه‌كه‌ی داقووق دۆزرانه‌وه‌

تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکووک و داقووق، دوای گەڕانێکی زۆر تەرمی ئەو چوار منداڵەی دوێنێ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەوتبوونە ناو پڕۆژەیەکی ئاوی قەزاكەوە، دۆزرانەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرگری شارستانی كەركوك ئەو چوار منداڵە کە لە سێ کوڕ و کچێک پێکهاتبوون و تەمەنیان حه‌وت، هه‌شت، 10 و 12 ساڵان بوو، لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ- تاکسی، لەگەڵ دایک و باوکیان کەوتنەوە ناو ئاوەکە، دواتر توانرا، بە برینداری دایک و باوکەکە رزگار بکرێن، بەڵام چوار منداڵەکە، بێسەروشوێن بوون.

خێزانه‌كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خەڵکی شارۆچکەی جەبارەن.

Back to top button