خواکوڕک ناوى هەموو ئەو تیرۆریستانە ئاشکرا دەکات کە یەکێتى رادەستى کەس و کاریان کردەوە لە کەرکووک
دواى ئەوەى عەشیرەتەکانى کەرکووک و باڵێکى یەکێتى رێککەوتن لەسەر رادەستکردنەوەى ١٧٦ چەکدارى داعش کە لە زیندانەکانى سلێمانى بوون و لە شەڕو رووبەروو بوونەوەىان لەگەڵ پێشمەرگە دەستگیر کرابوون, شەوى رابردوو بە پێى رێککارێکى ئەمنى توند کە دژە تیرۆرى یەکێتى سەرپەرشتى دەکرد تیرۆرستانى داعش رادەستى کەس و کاریان کرایەوە.
بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیایی خواکوڕک کە لە سەرچاوەیەکى ئەمنى دەستى خستووە و هاوکات ناوى سەرجەم تیرۆریستانى وەرگرتووە, فەرماندەى هێزە هاوبەشەکانى کەرکووک لێژنەیەکى لە چەند پلەدارێکى سەربازى کەرکووک پێکهێناوە بۆ لێکۆلینەوە لە دۆسیەى تیرۆریستەکان هەر تیرۆریستێک پێشتر سکالاى لەسەر هەبووبێت لە کەرکووک دادگاى دەکرێت و ئەوانەى تریش رادەستى کەس و کاریان دەکرێنەوە.
هەر بە پێى زانیاریەکان هەموو ئەو تیرۆریستانە لە کاتى شەڕ و رووبەڕ بوونەوە دەستگیرکراون, لە هەموو شەڕەکانیش ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید بوونەو لە ئێستادا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەس و کارى ئەو شەهیدانە دەنگى ناڕەزایەتیان لێ بەرزبووەتەوەو تەنانەت زۆربەى خێزان و بنەمالەى ئەو شەهیدانە واز هێنانى خۆیان لە یەکێـى راگەیاندو ئەمە بە سوکایەتى کردن بە خوێنى شەهیدانیان دەزانن.