ئەو تیرۆریستە کێ بوو داعش ئامادەبوو لە بەرامبەر ئازادکردنى ٥ پێشمەرگەى دیل ئازاد بکات یەکێتى ئەو کات رازى نەبوو کەچى شەوى رابردوو رادەستى کەسو کارى کردەوە.
دواى ئەوەى یەکێتى لەگەڵ عەشیرە تەکانى کەرکووک رێککەوت بۆ ئەوەى ئەو دیلانەى داعش کە لە شەڕى رووبەروو بوونەوەى پێشمەرگە دەستگیرکرابوون خەلکى کەرکووک و دەورووبەرین ئازاد بکات, شەوى رابردوو پرۆسەکە ئەنجامدرا و ١٧٦ تیرۆریست ئازاد کران کە هەشتیان پلەى ئەمیریان هەبووە لە نێو داعش و تەنانەت داعش چەندین هەوڵیدا بۆ ئازاد کردنى بێ سود بوو.
بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیایی خواکوڕک لە نێو ئەو تیرۆرستانەى کە شەوى رابردوو ئازاد کران تیرۆریست (لؤي نایف سعید جاسم العبيدى ) هەیە کە یەکێک بووە لە ئەمیرەکانى داعش لە ناوچەى مەکتەب خالید لە هەمان ئەو رۆژەى ٣٢ پێشمەرگە لە لایەن داعش دەستگیر کرا, ئەو تیرۆریستە دەستگیر کراوە داعش پێشتر لە رێگاى سەرۆکى عەشیرەتى عوبەیدى پەیامى ئاراستەى پێشمەرگە کردووە لە بەرامبەر ئازاد کردنى ئەو تیرۆریستە ئامادەن پێنج پێشمەرگە ئازاد بکەن بەڵام یەکێتى ئامادە نەبوو ئەو کەسە ئازاد بکات.
هەروەها هەر لە نێو گیراواندا تیرۆیست (ماجد حمودى حسین) هەیە کە یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانى داعش لە کاتى سوڕاندنەوەى پێشمەرگە دیلەکان لە دواوەى ئۆتۆمبێلەکان بە نێو شەقامەکانى قەزاى حەویجەى سەر بە پارێزگاى کەرکووک.
ئەمە جگە لەوەى ٦ ئەمیرى دیکەى داعش هەبوون کە رێکخراوى تیرۆریستى داعش لە بەرامبەر ئازاد کردنى پێشنیارى گۆڕینەوەى دیل بە دیلیان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ یەکێتى کرد بەڵام یەکێتى ئامادە نەبوو تەنانەت لە دوا پەیام بە داعشیان راگەیاندووە هەر یەکێکیان لە بەرامبەر ٢ ملیۆن دۆلار ئازاد دەکرێن کەچى شەوى رابردوو رادەستى کەس و کارىان کرانەوە