کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران بەرەوە ڤەنزوێلا بەڕێوەن
باڵیۆزی ئێران بازرگانی کردن لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزوێلا بە مافی یاسایی ناودەبات
ئێران و ڤەنزوێلا هاوکات لە گەڵ زیاد بوونی گوشارەکانی ئەمریکا ، لەسەر ناردنی 5 کەشتی بارهەڵگری بەنزین و سوتەمەنی بۆ کاراکاس ڕێککەوتوون و بێ گوێپێدانە یاسای گەمارۆداسەپاوەکانی ئەمریکا .
حوجەتوڵا سوڵتانی باڵیۆزی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەم بارەوە دەڵێت ،یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێوەندی بەرفراوانی نێوان هەردوو وڵات دەپارێزێت، هەروەها ئاماژەشی بەوە کردوە وەک دەڵێت”پێوەندی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا هەڕەشە و مەترسی نییە بۆ سەر بەرژەوەندی وڵاتان .”
کەشتییەکانی ئێران ، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڤەنزوێلا، کە گەورەترین کۆگای نەوتی جیهانی هەیە.