پارتی بۆ ئارێز عەبدولڵا: فەرموو خۆتان تاقی بكەنەوە لە هەولێر

پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامی ئارێز عەبدولڵا رایدەگەێنێت”لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربارەی خۆپیشاندان و تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی هەڵوێستە لە سەرکردنە”.

هەر لەوەڵامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە” ئێمە لە سەرکردایەتی هەولێر قسە و لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین .

دەقی وەڵامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان…

وەڵامێک بۆ ئارێز عبدالله
 
لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربارەی خۆپیشاندان و تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی هەڵوێستە لە سەرکردنە
کە ئارێز دەبێ ئەو راستیە بزانێت هەولێر هێندە ئاسان نییە تا ئارێز و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بتوانن ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیانی هەولێر تێک بدەن
بە درێژایی مێژوو هەولێر شاری ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن بووە . ئێستاش ناوەندی بڕیاری سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی حکومەتی کوردستان و شاری شەهیدانە . هەرگیز تەختی حکومەتی کوردستان بە ئارێزەکان نارووخێت .
ئێمە لە سەرکردایەتی هەولێر قسە و لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین .
وە خۆپیشاندان و داوای خەڵک بە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانین و بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندان حکومەتی کوردستان ڕێکارەکانی مۆلەت وەرگرتنی دیاریکردوە و خەڵکی هەولێر پێویستی بە ئارێز نییە.
 
بەڵام بە ئارێز عبدالله و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە دەڵێین گەر زۆرتان مەبەستە و دەتوانن حکومەتی کوردستان بروخێنن فەرموون شانسی خۆت و هاوفکرەکانت تاقی بکەوە تا بزانیت هەولێر و هەولێرییەکان چۆن وەڵامێکت دەدەنەوە .
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
21/5/2020
Back to top button