کۆترکانی نەجەف لە دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسانی عێراقی تێوەگلاون .
دۆسییەی گەندەڵی لای بەرپرسانی عێراقی گەیشتۆتە ئاستێک هیچ بیانوویەک نەماوە ، کۆترەکانی نەجەف تاوانبار بکەن بە خواردنی باشترین جۆری گەنم لە سایلۆکانی نەجەف .
لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت : دەستەی دەستپاکی عێراق توانیویانە هۆکاری دیار نەمانی 752 تۆن و 498 کیلۆ گەنم بدۆزنەوە کە لە سایلۆی نەجەفدا دیار نەماوە ، هۆکارەکەشی کۆترەکانی نەجەفن ، چونکە بە دانستە گەنمی پلە یەکی کۆگاکانیان خواردووە .
یاسری دەڵێت باڵندەکان لە ماوەی 10 مانگدا نزیک بە 760 تۆنیان گەنم خواردووە ئەویش لە جۆری گەنمی پلە یەک ، پلە دوو سێیان نەخواردووە .
وا بڕیارە دۆسییەی تایبەت لە لایەن دەستەی دەستپاکی بۆ ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بە کۆترەکان بدرێتە دادگا ، چوونکە بڕی ئەو گەنمەی خواردوویانە بەهاکەی بە 421 ملیۆن و 120 هەزار دینار دەخەمڵێنرێت