شانەی قەیرانەکانی عێراق روو لە داڕمانە

 

 

جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدائاشکرای دەکات ، سیستمی تەندروستی لە عیراق، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا تووشی  داڕمان دەبێت، ئەگەر بێت و  لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكاری توند  و تۆڵ بۆ بەرەنگاری  پەتای كۆرۆنا نەگرنەبەر.

 

موسەوی پەی وایە كەرەنتینەكردنی ناوچەكان درۆیەکی شاخدارەو  هیچ ئاكامێكی ئەرێنی نەبووە، ئەوەش  لەكاتی گەشتى مەيدانيمان لە بەغدا لە هەردوو بەری كەرخ و ڕەسافە بەدیكرا وە .

 

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بڕیاردەری شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات زیاد بوونی تووشبووەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زەنگی مەترسیدارە و دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت

Back to top button