خامنەیی : هەر گروپ و وڵاتێک دژی ئیسرائیل بێت ئێمە پشتیوانی دەکەیین
حەلی خامنەیی ڕیبەری دینی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری فەڕمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت ” یارمەتی و پشتیوانی لە هەر وڵات و گروپێک دەکەیین لە دژی سەهیۆنیزم بوەستنەوە ،هیچ شەرم و شکۆیەکیشمان لە کەس نییە .”
هاوکات عەلی خامنەیی دەنووسێت ئەوە بە واتای ئەوە نییە ئێمە دژی جوولەکە بین ، ئێمە لە دژی ئەو دەسەلاتەیین ئەورۆ ئیسرائیل بەرێوە دەبات .
لە کۆتایی تویتەکەدا هاتووە ، ئێمە دەمانەوێت هەموو پێک هاتە ئایینیەکان لەو ناوچەیە حکومەتێکی هاوبەش پێک بێنن و کەسانی وەک نەتانیاهوو لە دەسەڵاتدا نەمێنێت