یەک ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتن لە گەڵ لاهور کراوە بۆ ڕادەستکردنەوەی داعشە دیلەکان

خالد المفرجي ، یەک لە ئەندامانی لیستی عەرەبی لە کەرکوک دەلێت یەک ساڵ لەمەوبەر کۆبوونەوە لە گەڵ لاهور جەنگی کراوە بۆ ڕادەستکردنەوەی دیلەکانی داعش بە سەرۆک هۆزەکانی عەرەب بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕاکان جبوری .
ئەو ئەندامەی لیستی عەرەبی هەروەها ئاشکرای دەکات یەک لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە ئازاد کردنی بەشێکی زۆرلە دیلەکان دەبێت خەڵکی ناوچەکانی حەویجەو دەوروبەری کەرکوک بن .
ئەوەش ناو‌و پێناسەی بەشێکی زۆر لەو تیرۆریستانەی لە لایەن لاهور جەنگی ئازاد کراون کە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە و کوردانی کەرکەک سوور بووە
١/ تیرۆریست (محمد طه الجبوري) ناسراوه به (ابو عطا) والی سه‌ربازی داعش بووه، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه و خزمی ڕاكان جبورییه.
٢/ تیرۆریست (سعد طه الجبوري) به‌رپرسی بازگه‌كانی داعش بووه له حه‌ویجه و ڕیاز.
٣/ تیرۆریست (محمود طه الجبوري) به‌رپرسی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه بۆ داعش.
جێگەی ئاماژە پێدانە ئه‌م سێ تیرۆریسته‌ی سه‌ره‌وه برای یه‌كترن و دوو برای دیكه‌یان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه كوژراوه، ئەو سێ برایە له تۆڵه‌ی برا كوژراوه‌كانیان سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعشیان كردووه له میحوه‌ره‌كانی مه‌لا عبدالله و مه‌كته‌ب خالید و ڕۆژئاوای كه‌ركوك و مه‌ریه‌م به‌گ.
.
هاوکات دەبێت ئاماژە بە خاڵیکی گرینگ بکرێت کە ئه‌م تیرۆریستانه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان كردووه كه تێیدا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسین مه‌نسور و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هید كران و به‌دیل گیران.
٤/ تیرۆریست (انمار سليمان علي) ناسراوه به (ابو عزام) قه‌ناس به‌ده‌ستی داعشه، خه‌ڵكی ناحیه‌ی ڕیازه.
٥/ تیرۆریست (عبدالرزاق الجميلي) پیشه‌ی چاندنی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوو بووه، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه.
٦/ تیرۆریست (مثنى سليم الجبوري) ڕاوێژكاری سه‌ربازی داعش بووه له كه‌ركوك، دوو برای به ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كراون.
٧/ تیرۆریست (ناظم محود الجبوري) چه‌كداری داعش بووه و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی دژ به پێشمه‌رگه‌ی كردووه له میحوه‌ره‌كانی مه‌كته‌ب خالید و مه‌لا عبدالله و به‌شیر و ڕۆژئاوای كه‌ركوك.
8/ تیرۆریست (ليث ابراهيم السبعاوي) ناسراوه به (ابو طارق) به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش بووه له كه‌ركوك و ده‌رووبه‌ری، خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌باسی، به‌شداری ٦ هێرشی داعشی كردووه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
٩/ تیرۆریست (جبر حمد الجبوري) ناسراوه به (ابو عمر) ئه‌میری داعش بووه له چیایی حه‌مرین، هه‌رخۆی ئاشكرایكردووه كه چوار پێشمه‌رگه‌ی به‌ده‌ست خۆی شه‌هید كردووه.
١٠/ تیرۆریست (هاشم وكاع الحمداني) قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش بووه و خه‌ڵكی ناحیه‌ی زاب، به‌شداری ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك كردووه.
١١/ تیرۆریست (صالح حسن المفرجي) به‌رپرسی هه‌واڵگری داعش بووه، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه، سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كانی داعشی كردووه له قه‌زای دبس و ده‌ورووبه‌ری.