153 كه‌سی دیكه‌ له‌ عیراق تووشی كۆرۆنا بوون و شه‌شی دیكه‌ش گیانیان لە‌ده‌ستدا

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ عێراق 57 ه‌كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستاد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 153 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و شه‌ش تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2020، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی به‌غدا و زیقار و موسه‌ننا به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراقدا هاتووه‌ كه‌ له‌ شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و دیاله‌ و واست 153 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.

تائێستا له‌ عیراق 3 هه‌زار و 877 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 483 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 140یش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 153 تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و شه‌ش تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2020، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی به‌غدا و زیقار و موسه‌ننا به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراقدا هاتووه‌ كه‌ له‌ شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و دیاله‌ و واست 153 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.

تائێستا له‌ عیراق 3 هه‌زار و 877 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 483 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 140یش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button