بۆ شاناز ، کە هیچ شانازیەکی نیە
بهمن کاك عبداللە
سەیرە گوڵم سەردانەکەی یەلدرم بۆ هەولێر ، ناڕەحەتی کردویت ؟؟
شاناز خان دیسان وەك پیشەی بۆماوەیی خۆی هێرش دەکاتە سەر بارزانی گوایە پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی تورکیا کردوەو سوپاسی کردوە ، لەکاتێکدا کوردانی تورکیا بەکوردی چیایی دەناسرین و دەچەوسێنرێنەوەو پەرلەمانتارەکانیان زیندانی دەکرێن .
پێشەکی دەبێت شاناز و هاوبیرەکانی باش بزانن بارزانی وەك سەرۆکی دەوڵەتێکی دیفاکتۆ لە ناوچەکە لە چوار چیوەی ئەتەکیەتی دبلۆماسی و دەوڵەت داری پێشوازی لەسەرۆکی دەوڵەتان دەکات و هەرلەو چوار چێوەیەش پەیمان و ریککەوتنیان لەگەل دەبەستێت .
تورکیا دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکەیە و دراوسێ یەکی گرنگ و ستراتیجی کوردستانەو ، لەدووساڵی ڕابردوش سەلماندویەتی دراوسێیەکی دڵسۆز و بەوەفایە ، هەرچی سەبارەت بەپەکەکە یە لە چەندین ساڵی ڕابردودا ، برایەکی شەڕانی و مایەیی سەرئێشەو شەڕ بوەو هیچ ڕێزیکی بۆ دەسەلاتی هەریم و رەمزو ئاڵاکەی و پەیوەندیەکانی دانەناوە، دەبێت پەکەکە بزانێت میوانە و میوانی چەکدار و کێشە دروستکەریش قبوڵ نیە .
شاناز خان ئەوەی کوردی لە تورکیا بەتورکی چیایی ناساندوەو لەدەستور چەسپاندویەتی ئەو حزبە بوو کە هەدەپە و دەمیرتاش لەدوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن چونە پاڵیان و دژی ئۆردوگان و ئاك پارتی وەستان ،،،،، ئەوەی ویستی دەستور بگۆڕێت و تورکی چیایی بکاتەوە کوردی خاوەن ماف ئەوە ئاك پارتی و ئوردوگان بوون بەڵام بەهاندانی ئیوەو پەکەکە و بێ ئەزمونی خودی دەمیرتاش هەموو پرۆسەکەیان بردەوە خاڵی سفر و دەمیرتاشیش کەوتە زیندان .
پێم سەیرە شاناز واگێجی کوردایەتی بەرزبوەتەوە بۆ کوردی باکور ، ئەی قەت لەخۆتت پرسیوە کورد لە ئیران هەیە ، ئەی ویژدانت ئازاری دای ساڵی۱۹۹٦ سوپای پاسدارانتان هینایە سەر دیموکرات لە کۆیە ، ئەی قەت پرسیووتە بکوژانی قاسملۆ بۆ تەراتێنیانە لە سلیمانی ، ئەری توخوا حزبەکەت کەخۆی بەخاوەنی زۆنی سەوز دەزانی بەقەدەر قاسمی سلیمانی دەسەڵاتی هەیە لەو زۆنە ؟؟
شاناز خان گەرتۆ ئەوەندە دڵت ژان دەکات بۆ برایەتی کورد و هاوخوێنی قەت پرسیوتە ؟؟
بۆ ساڵی ۱۹٦٤ نێوماڵی کورد و شۆڕشتان پەرت کردو چونە هەمەدان ؟
قەت پرسیوتە ۱۹٦٦ بۆچی و لەبەرچی ؟ بۆیان باس نەکردوی دوای ئەو دوروداوە بارزانی چۆن لێیان خۆش بوو؟؟
تۆ کە ئەوەندە خەمی کوردتە دووساڵە ویژدانت بۆ ئەو بێ موچەی و قورسی ژانی خەلکە نەجوڵاو بە لەتیف ڕەشیدی مێردت بڵێیت خوابتگرێت بۆ بەمالکیت ووت موچەی خەڵك ببڕێت .
( ئیدی ئاوایە گوڵم دار لە سەر بنجی خۆی دەڕوێت).