ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق: ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی درێژكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شته ئاسمانیه‌كانی عێراق وه‌ستێندران ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رایگه‌یاند كه گه‌شته ئاسمانیه‌كان تا 31 ئایار درێژكراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق رایگه‌یاندووه كه ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژكردەوە، ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوە، دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لەچوارچێوەی بەرگیریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بێت.