په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ئه‌ی هاوار فریای كه‌ركووك بكه‌ون كوردی تێدا نه‌ما
دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدشی شه‌عبی و سوپای پاسداران به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتبه‌ری 2017داگیر كرا له‌و كاته‌وه جگه له‌كه‌ركووك له زۆر به‌ی ناوچه‌كانی دیكه كورد له‌سه‌ر ماڵ و حالی خۆی ده‌ركرا په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌یهاوار فریای كه‌ركووك بكه‌ون كوردی تێدا نه‌ما.
حەسەن ئاڵی، په‌رله‌مانتاری عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی راگه‌یاند: ناوچە دابڕێنداراوەكان لەبەردەم مەترسی تیرۆر‌و دەستێكی نادیارن كە بەمەبەست كار لەسەر شەهیدكردن و دەركردنی كوردەكان دەكەن، هه‌روه‌ك لە خانەقین و داقوق و كەركوك و چەندین ناوچەی تر داعش و هەندێ گروپی سیاسی و چەكداری بەو كارە هەستاون و ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی كورد دروست كردوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتیشی: زۆر گرنگە سەركردایەتی كورد خۆی بێ ئاگا نەكات لەم جۆرە رووداو بەرنامەو پیلانە مەترسیدارانە چونكە چارەنووسی ئەو ناوچانە دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەترەوە، بۆیە گرنگە هەمووان یەك دەست و یەك هەڵوێستبن و رێگە نەدەن دۆخی گوزەران و ژیانی ئەو ناوچانە بەئاقارێكی مەترسیداردا بچێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی گوتیشی: سوتاندنی دەخڵودان و هەڵكوتانە سەر گوندەكان و شەهیدكردنی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لەسنوری خانەقین، زەنگێكی مەترسیدارەو پێویستە لەبەرامبەر ئەوەدا س ركردایەتی كورد بێ هەڵوێست نەبێـت، دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌یهاوار فریای كه‌ركووك و ناوچه