لە سلێمانی پێنج کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سیان لە تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە “لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18”.

هەر بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی “سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشییان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین”.

Back to top button