پێنج کەسی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له هه‌ولێر پێنج كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکێ تەمەن 85 ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن 16 و 12 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 19 ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن 13 هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی