بكوژانی رۆژنامه‌نووس نزار زه‌نوون ده‌ستگیر كران
دوای ئەوەی لە 12ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، نزار زه‌نوون تائی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كه‌ناڵی ره‌شید له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆی رۆژئاوای به‌غداد كوژرا هێزە ئەمنیەکانی عێراق دوستگیرکردنی بکوژانی زەنونیا راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تاوانه‌كانی به‌غدا سۆمەریە نیوزیان رایگه‌یاند، بكوژانی رۆژنامه‌نووس نزار زه‌نوون تائی له‌به‌غدا ده‌ستگیركراون، كه پێكهاتون لهگرووپێكی پێنج كه‌سی.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی تاوانه‌كانی به‌غدا، هێزه‌كانیان گرووپێكی چه‌كداریان ده‌ستگیركردووه كه پێكهاتووه له پێنج كه‌س و ده‌ستیان له كوشتنی نزار زه‌نوون تائی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای راگه‌یاندنی ره‌شید له ناوچه‌ی زانكۆی رۆژئاوای به‌غدا.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستیپێكردوه، دانیشیان ناوه به‌وه‌ی، كه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان ئه‌نجام داوه.