داعش بەقەناس هێرشی كردە سەر پاڵاوگەی نەوت لەكەركووك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” لەپشت گوندی گۆرگەچاڵ لەسەر رێگای سەرەكی كەركووك و هەولێر لەلایان چەكدارانی داعش هێرش كراوتە سەر پاڵاوگەیەكی نەوت و بریندار و كوژراو هەیە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەرووداوەكە بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندوووە” داعش بە بە چەکی (قەناس) تەقە لە پاسەوانانی پاڵاوگەیەکی نەوت کردووە و بەوهۆیەوە چوار پاسەوان برینداربوون”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات”کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (تیشکۆ عەلی) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، تیشکۆ عەلی برازای رەمەزان موختاری گوندی گورگەچاڵە بەهۆی سەختی برینەکەی بەداخەوە گیانی لەدەستدا.

تیشکۆ عەلی
Back to top button