پێنج نیشانە دەریدەخات رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەخۆیت

شەکر لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی کەس ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە بەشێکی زۆر لە خواردنەکانتدا بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمە بێزیان نیە، چەندین زیانی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێت، نۆ نیشانە دەری دەخات کە رۆژانە بڕێکی زۆر لە شەکر دەخۆیت.

یەکەم: زیان بە پێستت دەکەوێت
زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەوەی پێست توشی زیپکە ببێت، هەروەها خواردنی شیرینی پێست توشی چرچبون دەکات.

دووەم: کێشی زیاد
زیادبونی کێش بە رێژەیەکی بەرچاو زۆر کات بەهۆی زۆر خواردنی شەکرەوەیە، کە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری.

سێیەم: ئازاری ددان
خواردنی شیرینی کاریگەری لەسەر ددانەکان دەبێت، دەبێتە هۆی ئازاری ددان و کلۆربون و رەشبونەوەی ددانەکان.

چوارەم: زو توشبون بە ئەنفلۆنزا و هه‌ڵامەت
شیرینی زیان بە سیستمی بەرگری لەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی زو توشی نەخۆشی هه‌ڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت.

پێنجەم: ئاوسانی سک
شەکر دەبێتە هۆی ئاوساوی سک و کۆبونەوەی غازات لە سکدا

Back to top button