سووده‌كانی خواردنی كاڵه‌ك (گندۆره‌) بزانه‌

یه‌كێك له‌ به‌سوودترین میوه‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ میوه‌ی كاڵه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ به‌هۆی پێكهاته‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان و ته‌ندروستی جه‌سته‌ باشتر ده‌كات.

‌ سووده‌كانی كاڵه‌ك:

یه‌كه‌م: ئارامكه‌ره‌وه‌یه‌ و یارمه‌تی كه‌مخه‌وی ده‌دات و لێدانی دڵ رێكده‌خات.

دووه‌م: بۆ كه‌مخوێنی به‌سووده‌

سێیه‌م: له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت.

چواره‌م: بۆ هه‌رسكردنی خۆراك به‌سووده‌.

پێنجه‌م: به‌سووده‌ بۆ زیادبوونی شیری ژنان.

شه‌شه‌م: بۆ نه‌خۆشی رۆماتیزم به‌سووده‌.

حه‌وته‌م: تۆوی كاڵه‌ك به‌سووده‌ بۆ كۆكه‌ی توند، ئازاری سنگ، گه‌رو و گه‌رمی له‌ش.

Back to top button