كەجەكە پاشەكشە ناكەین لە شنگال كەسیش نەیگوتووە گەریلا دەكشێنەوە
خواكوڕك
كۆماجڤاكی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا وەڵامی سەفین دزەیی دەداتەوە و دەلێت پەكەكە ناكشێتەوە لە شنگال و كەسیش نەیگوتووە، پەكەكە لەشنگال دەكشێتەوە،
لەلێدوانێكدا سەفین دزەیی رایگەیاندبوو، پەکەکە بڕیاری کشانەوەی لە شنگال داوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی پەکەکە دەکات لەبەرامبەردا كەجەكە دەلێت ئەم لێدوانە راست نیە پەكەكە پاشەكشە ناكات لەشنگال ئێمە نازانین ئەو هەواڵە پشتی بەچی بەستووە چونكە كەس لە پەكەكە نەیگوتووە دەكشێتەوە.
پێشتر موراد قەرەیلان رایگەیاندبوو، كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە شنگال دەكشێتەوە، بەڵام کەجەکە لە بەیاننامەکەدا، کە میدیاکانی پەکەکە بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و ”ھیچ بڕیارێكیش سەبارەت بە كشانەوەی پەكەكە لە شنگال نەدراوە.