ڕێکخراوێکی ئەمریکی : بارقورسایی شەڕی ” پەکەکە ” لە باشووری کوردستانە نەک تورکیا
لە ڕاپۆرتێکدا رێكخراوی (ACLED)ی ئه‌مه‌ریكی ئاشکرای دەکات ، له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا %77ی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستاندا روویان داوە
ڕێکخراوی ئینفۆگرافیکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە دوێنی بڵاو کردۆتەوە ئاشکرای دەکات هێزەکانی ” پەکەکە ” لە جیاتی تورکیا و باکووری کوردستان ، باشووری کوردستانیان کردۆتە گۆڕەپانی شەڕی خۆیان لە گەڵ جەندرمەکانی تورک .
هاوکات باس لەوە دەکات مانەوەی ئەو هیزانە لە باشووری کوردستان بۆتە هۆکاری داڕمانی بەشی ئابووری و لە بواری کێشەی سروشتیشەوە لەوەڕگاو ناوچە کشت و کاڵیەکانی باشووریش تووشی زانێکی زۆر بووە و بەهۆی بۆردوومانەلانی تورکیا ئەو ناوچانە ئیتر بۆ ژیانی لادێکان گونجاو نییە .
ڕێکخراوی ئیفۆگرافیک لە درێژەدا دەنووسێت لە ئاستی ناوخۆیی باشووریشداچهندینجار دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هۆشداریان داوه‌ته په‌كه‌كه و داوایانكردووه، ئه‌و هێزه شه‌ڕی خۆی بباته‌وه ئه‌و دیو سنووری هه‌رێمی كوردستان و چیدیكه نه‌بێته هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ژیانی گوندنشینان ، بەڵام تا ئیستا پەکەکە وڵامێکی ئەوتۆی بۆ ئەو داواکارییە نەبووە .
.