دهۆک : دووحاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا تووشبوونی دووکەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک ئاشکرا کرد ، دووکەسەکە پیاون و لە بەغداوە گەڕاونەتەوە

دەقی راگەیێندراوەکە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.

وەزارەتی تەندروستی

٢٢ ئایار ٢٠٢٠

 

Back to top button