فڕۆكەیەك بە ١٠٧ سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە

 

 

فرۆكەیەكی پاكستانی كە ١٠٧ سەرنشینی ھەڵگرتبوو لە شاری كاراتچی پاكستان كەوتە خوارەوە .

 

وتەبێژی ھێڵی ئاسمانی پاكستانی بە فڕانس پرێسی ڕاگەیاند فڕۆكەكە ٩٩ سەرنشینی ھەڵگرتوە و تیمی فڕۆكەكەش پێك ھاتوون لە ٨ كەس بەپێی زانیاریەكان سەرجەم سەرنشینانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەكان لە ھۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بەردەوامە.

 

فڕۆکەکە لە شوێنێکی ئاوەدانی کەوتووبە سەر ماڵاندا و ئەندامانی چەندین بنەماڵەش لە گەڵ سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لە دەست داوە

Back to top button