ئه‌مشه‌و وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ده‌گاته هه‌ولێر
خواكوڕك
بڕیاره ئه‌مرۆ دوو شممه 9/1/2017 وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بە سەردانێکی فەرمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسیانی هه‌ولێر كۆبێته‌وه، پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ژانین هێنیس وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ماوه‌ی دوو رۆژه به‌سه‌ردانێك له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه و له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی هێنیس، دووه‌م سه‌ردانیه‌تی بۆ عێراق و سه‌ردانی پێشووتری له‌ساڵی 2015 ئه‌نجامدا وئه‌وكاتیش له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك هاووكاری لۆجستی و سه‌ربازی گه‌یانده عێراق.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشەممە 2-1-2017، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا و شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی گەیشتنە هه‌رێمی كوردستان و لە رێوڕەسمێكی فەرمیی و پرۆتۆكۆڵیدا لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵا پێشوازی لێكرا.
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌ك شه‌ممه 8-1-2017، بیناڵی یڵدرم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هه‌رێمی كوردستان و سەرەتا بیناڵی یڵدرم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك وەزیری هەردوو حكومەت كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، پاشان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.